مه‌ترسی له‌ سێداره‌دانی رامین حسێن له‌ ئارادایه‌

‌رامین حسێن پەناهی لە زیندانەوە...

وێستگه‌ نیوز ـ
رامین حسێن پەناهی، بەندکراوی کورد کە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە و لە بەندیخانەی شاری سنە بەند کراوە، مەترسی جێبەجێ کردنی سزاکەی لە ئارادایە.


بەپێی هەواڵێكی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، لیژنەی دەزگای دادوەریی ئێران چوونەتە شاری سنە و لەگەڵ رامین حسێن پەناهی، دیدار و داوایان لێ کردووە لە پێش کامێرا قسە بکات و بڵێت بەرپرسانی بەندیخانە بە هیچ شێوەیەک ئازاریان نەداوە، بەڵام رامین ئەم کارەی ئەنجام نەداوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی حسێن پەناهی لە پەیوەندیەدا رایگەیاندووه‌: "ئەو لیژنە دوایی دیدار لەگەڵ رامین بە ئەنوەر حوسێن پەناهییان راگەیاندووە، بە دڵنیاییەوە وڵامی رامین دەبێتە هۆکارێک بۆ زووتر لە سێدارەدانی".

لە لایەکی دیکەوە ماڵپەری میزان کە ماڵپەری فەرمی دەزگایی دادوەریی ئێرانە، هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا سەبارەت بە کۆمەڵە و رامین حوسێن پەناهی قسە دەکات و هاو شێوەی داعش ناویان دەبات.

رامین حسێن پەناهی، رۆژی دووی پووشپەڕی 2717ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراو و لە 5ی رێبەندانی2717ی ٢٥ كوردی لە حاڵێکدا کە تەنیا یەک دانیشتنی دادگاییەکەی بەڕیوە چوبوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە دادوەری سەعیدی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندامەتی لە حزبی کۆمەڵە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

سزای له‌ سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە لە حاڵێکدا سەپێندراوە راگەیه‌ندراوە کە ناوبراو هەموو ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی بەتایبەت بەشداری لە شەڕی چەکدارانە رەتکردووەتەوە و پارێزەری ناوبراویش ئەم سزایه‌ی به‌ چاوەڕوان نەکرا و و  نا دادپەروەرانە ناو بردووە.

هــ. ر


PM:05:44:15/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 1680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو