ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له پشت خۆپیشاندانه‌كانی عیراقن
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێ
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له‌پشت خۆپیشاندانه‌كانی عیراقن و ده‌ڵێت، خۆپیشاندانه‌كان مه‌سیجی بۆ عه‌بادیش تێدایه كه ئه‌گه‌ر خۆی كاندید بكاته‌وه ده‌توانرێت شه‌قام له دژی بجوڵێنرێت.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، خۆپیشاندانه‌كانی عیراق نابنه‌هۆی دروستبوون راپه‌ڕین، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییانه‌ی له پشتییه‌وه‌ن هه‌ڵیده‌سووڕێنن، به‌ڵام پێیوایه تائێستا ئه‌و لایه‌نانه ئامانجه‌كانی خۆیان ته‌واو نه‌كردووه تا خۆپیشاندانه‌كان بوه‌ستن.
ناوبراو وتی: "دۆخه‌كه وا ده‌خوازێت خۆپیشاندان بكرێت، چونكه ململانێیه‌كی نێوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی له عیراق هه‌یه، ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ش به‌شێكه له‌و ململانێیه".
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ره‌تیكرده‌وه خۆپیشاندانه‌كان ببنه‌هۆی دروستبوونی كوده‌تا و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، عیراق كوده‌تا هه‌ڵناگرێت، چونكه كوده‌تا له كاتێكدا ده‌كرێت كه سوپا باڵاده‌ست بێت، له عیراق سوپا باڵاده‌ست نییه و حه‌شد به‌هێزتره، ئه‌سڵه‌ن دروستكردنی حه‌شد بۆ رێگه‌گرتنه له كوده‌تا.
خۆپیشاندانه‌كان له كاتێكدایه عیراق سه‌رقاڵی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراقه و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانیش به‌نیازی دووباره خۆكاندیدكردنه‌وه‌یه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه كاریگه‌ری بۆ دانانه‌وه‌ی عه‌بادی ده‌بێت، ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید وتی: "مه‌سیجی بۆ عه‌بادی تێدایه كه ئه‌گه‌ر خۆیشی كاندید بكاته‌وه ده‌توانرێت شه‌قام له دژی بجوڵێنرێت".
PM:02:30:14/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2686
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت