ویلایه‌تی: ئێران و روسیا له سوریا بكشێنه‌وه، تیرۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه
وێستگه نیوز –
راوێژكاری رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند كه گه‌ر وڵاته‌كه‌ی و روسیا له خاكی سوریا بكشێنه‌وه، تیرۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و وڵاته.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی راوێژكاری عه‌لی خامه‌نه‌یی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند كه روسیا و ئێران هاوكاربوون بۆ ئازادكردنی سه‌دا 80ی خاكی سوریا له تیرۆیستان.
ویلایه‌تی ئاماژه‌ی به فشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی كرد و وتی: "رووبه‌ڕووی فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا له سوریا، عیراق، لوبنان، یه‌مه‌ن و باكووری ئه‌فریقا ده‌بینه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌ركاتێك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی شه‌رعی سوریاوه داوابكرێت، ئێران راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی له‌و وڵاته ده‌كێشێته‌وه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئێران له ژێر فشاره‌كانی ئه‌مریكا راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی له سوریا ناكێشێته‌وه".
وتیشی: "ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن روسیا ده‌یه‌وێت ئێران له سوریا بچێته ده‌ره‌وه ئامانجیان لێدانی یه‌كگرتوویی نێوان مۆسكۆ و تارانه".
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه روونیشیكرده‌وه كه "گه‌ر وڵاته‌كه‌ی و روسیا له خاكی سوریا بكشێنه‌وه، تیرۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و وڵاته و سه‌رله‌نوێ ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كاندا ده‌گرێته‌وه".
لێدوانه‌كانی ویلایه‌تی دوای رۆژێك له سه‌ردانێكی بۆ مۆسكۆ دێت كه په‌یامێكی عه‌لی خامه‌نه‌یی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی گه‌یانده ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكی روسیا.
سەرچاوە: ئیرنا
PM:02:35:13/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 1490
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت