كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ دووه‌م شه‌پۆلی هاتنی گه‌رمای هاوین كار ده‌كاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئاسمان ساماڵ و گه‌رم ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2018/7/1 له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی كه‌م.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سبه‌ی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2018/7/2 پله‌كانی گه‌رما دووباره روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی 4 تا 6 پله ده‌بێت و رۆژی سێشه‌ممه به پله‌یه‌ك تاكو دوو پله‌ی تر به‌رزترده‌بێته‌وه".
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "له‌سه‌نته‌ری پارێزگاكانی (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه) به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو له نێوان (44 تا 46) پله‌ی سیلیزی ده‌بێت و له پارێزگای كه‌ركوك و ئیداره‌ی گه‌رمیان له سه‌رووی 46 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌و به‌رزی له پله‌كانی گه‌رما تاكو رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت و له رۆژی هه‌ینی كۆتایی دێت به 4 تاكو 5 پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بێته‌وه".
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاند كه "كاریگه‌ری ئه‌و تۆز و خۆڵه‌ی هه‌یه له ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه كۆتایی دێت".
AM:09:52:01/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 5564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت