ماوه‌ی كاركردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كۆتایی هات
وێستگه نیوز - پشتیوان جه‌مال
ئه‌مڕۆ ماوه‌ی كاركردنی یاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان كۆتایی هات، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێریش نووسراوێكی دیكه بۆ چاره‌نووسی ئه‌نجومه‌نه‌كان ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات.
ئازاد كوره‌چی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، لهبهروارهكانی 18-12-2017 و 10-5-2018 داوایان له په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه رۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كان دیاری بكه‌ن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، رۆژی سێشه‌ممه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌ن و جارێكی دیكه داوای چاره‌نووسی ئه‌نجومه‌نه‌كان ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به كۆتاییهاتنی ته‌مه‌نی كاركردنیشیان وتی: "ئه‌نجومه‌نه‌كان له‌ڕۆژی سوێندخواردن تا سێ مانگی دیكه بواری كاركردنیان هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت له‌م سێ مانگه‌دا رۆژی هه‌ڵبژاردنیان بۆ دیاری بكرێت".
رۆژی 30ی نیسانی 2014 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی یاساش پێویسته هه‌ر چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنیان بۆ ئه‌نجام بدرێته‌وه. له‌كوردستان سێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌یه (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك)، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌وڵی زۆر درا بۆ دروستكردنی ئه‌نجومه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
PM:12:26:24/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت