كاتی سه‌ردانی شاندی پارتی و یه‌كێتی بۆ به‌غدا ئاشكرابوو
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
وا بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی باڵای پارتی و یه‌كێتی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان بۆ دروستكردنی حكومه‌تی نوێی عیراق.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شانده باڵاكه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی فازیڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سه‌ردانی شاری به‌غدا بكه‌ن بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی شیعه‌كان به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی حكومه‌تی نوێ.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، هۆكاری دره‌نگ رۆیشتنی شانده‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی ئه‌وه‌یه چاوه‌ڕێن لایه‌نه‌كان شیعه له‌نێو خۆیاندا بگه‌نه رێككه‌وتن، هه‌روه‌ها دادگای فیدراڵیش ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018 په‌سه‌ند بكات.
هه‌فته‌ی رابردوو هاوپه‌یمانی سائیرون كه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و براوه‌ی یه‌كه‌مه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی فه‌تح كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێیان راگه‌یاند.
هــ. ر
PM:12:34:19/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2604
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت