عومرهكهی راگەیاند
وێستگه نیوز –
خانمه هونه‌رمه‌ندی تونسی له‌تیفه ئه‌نجامدانی عومره‌ی له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا ئاشكرا كرد و وێنه‌یه‌كی بێوكردهوه.
له‌تیفه خانمه هونه‌رمه‌ندی تونسی له هه‌ژماره‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌یه‌كی له مه‌ككه بڵاوكرده‌وه.
له‌تیفه ده‌رباره‌ی وێنه‌كه نووسیویه‌تی: "سوپاس بۆ خوا كه ئه‌نجامدانی عومره‌ی له مانگی ره‌مه‌زاندا پێبه‌خشیم و جوانترین جه‌ژنم به سه‌ردانی گه‌وره‌م پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای له‌سه‌ر بێت كرد".
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه ده‌ڵێت: "لێره‌وه سوپاسگوزاریم بۆ حكومه‌تی شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز شاری عه‌ره‌بستانی سعودیه و شازاده محه‌مه‌د كوڕی سه‌لمان جێنیشنی ده‌رده‌بڕم و خوا هه‌موویان بپارێزێت".
خانمه هونه‌رمه‌ندی تونسی له‌تیفه له ساڵی 1968 له ناوچه‌ی سیدی عومه‌ری سه‌ر به ویلایه‌تی منوبه له دایك بووه، باوكی سه‌رباز بووه و دایكی نه‌خوێنده‌وار بووه و هه‌ر له‌وێ تا قۆناغی ناوه‌ندی خوێندووه.
دواتر له شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر درێژه‌ی به خوێندن داوه و توانیویه‌تی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له په‌یمانگای باڵای میوزیكی عه‌ره‌بی به‌ده‌ستبێنێت و ژماره‌یه‌كی زۆر گۆرانی هه‌یه.
PM:09:04:18/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 15677
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت