ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی ژماره‌ی كورسییه‌كانیان ڕاگه‌یاند
خه‌سره‌و گۆران
وێستگه نیوز-
سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، ژماره‌ی كورسییه به‌ده‌ستهاتووه‌كانیان ڕاگه‌یاند.
خه‌سره‌و گۆران، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه پارتی دیموكراتی كوردستان 25 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه چاویان له‌سه‌ر كورسییه‌كی تره له‌شاری هه‌ولێر و كورسییه‌كی تریش كه به‌ره‌و 26- یان 27 كورسی بڕۆن.
خه‌سره‌و گۆران له‌كۆنگره‌كه‌دا كه ته‌نها ڕاگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانی لێ‌بوو، ڕاشیگه‌یاند كه ده‌نگی تایبه‌ت و ده‌نگی گشتی فه‌رزكراوه، به‌ڵام ده‌نگی ئاواره‌كانی هه‌ولێرو دهۆك ماوه.
ناوبراو وتی" 8 كورسیمان له‌هه‌ولێر به‌ده‌ستهێناوه، 10 كورسی له‌دهۆك، 1 كورسی له‌شاری سلێمانی، 6 كورسی له‌شاری موسڵ".
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی 80 سكاڵای یاساییان تۆماركردووه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و سكاڵایانه به‌چاوی یاساییه‌وه ته‌ماشا بكرێت ئه‌وا ده‌نگ و كورسی پارتی زیاتر ده‌كات.
هه‌روه‌ها وتی له‌عێراقدا "ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان لیستی پێنجه‌مه".
خه‌سره‌و گۆران، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه له‌ناو ئاواره‌كانی هه‌ولێرو دهۆك ده‌نگی زۆریان هێناوه ئه‌گه‌رچی تاوه‌كو ئێستا به‌ته‌واوی كۆی فه‌رزكردنی ده‌نگه‌كان نه‌كراوه.
خه‌سره‌و گۆران، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه كۆمسیۆن به‌رپرسه له چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه ئاماژه به بونی ته‌زویری زۆر ده‌كه‌ن ڕاشیگه‌یاند كه تا ئه‌وان له‌كۆمسیۆن بوون و گه‌له‌كۆمه‌كیان لێ نه‌كرابوو نه‌یانده‌هێشت ته‌زویری گه‌وره ڕووبدات"به‌ڵام كه ئێمه گه‌له‌كۆمه‌كمان لێ كرا‌و له‌كۆمسیۆن لابراین، ئیتر ئه‌مانه رووده‌دات، پارتی له‌كوێ بوو له‌وێ كورد قازانج ده‌كات".
PM:12:25:17/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 19765
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت