ئه‌و زیندانییه‌ی ژاپۆنی سه‌رقاڵ كردبوو، ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوز –
دوای سێ هه‌فته گه‌ڕان، ئه‌و زیندانییه‌ی هاوڵاتیانی ژاپۆنی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردبوو، ده‌ستگیر كرا.
دوای سێ هه‌فته پرۆسه‌ی گه‌ڕان كه تیایدا زیاتر له شه‌ش هه‌زار پۆلیس به‌شداریكرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپۆن توانییان زیندانییه‌ك ده‌ستگیربكه‌ن كه له گرتووخانه‌یه‌كی كراوه، هه‌ڵاتبوو.
پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای زیندانیی هه‌ڵاتوو تاتسوما هیراو له دوورگه‌یه‌كی بچووك كه به دار و دره‌خت داپۆشراوه، بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته به‌رده‌وام بوو.
ئه‌و پرسه گه‌لی ژاپۆنی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردبوو به‌هۆی توانای ئه‌و دزه له خۆشاردنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر.
دواجار ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپۆن توانییان له شاری هێرۆشیما كه 70 كیلۆمه‌تر له شوێنی گرتووخانه‌كه‌وه دووره، ئه‌و زیندانییه هه‌ڵاتووه ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئه‌و زیندانییه هه‌ڵاتووه به به‌رپرسانی پۆلیسی راگه‌یاندبوو كه به مه‌له دوورگه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه و هه‌ڵاتووه.
سه‌رچاوه: BBC
PM:08:19:30/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 3998
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت