به‌ڤیدیۆ..سوری و لوبنانییه‌كان به دوو كلیپ گاڵته به یه‌ك ده‌كه‌ن
دیمەنێک لە کلیپە لوبنانییەکە
وێستگه نیوزـ
كه‌ناڵی (الجدید)ی لوبنانی كلیپێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا گاڵته به په‌نابه‌ره سورییه‌كان له خاكی وڵاته‌كه‌یدا ده‌كات و ده‌ڵێت ئێستا ئه‌وان خاوه‌ن ماڵ و لوبنانییه‌كانیش بێگانه‌ن.
كلیپیه‌كه‌ی كه‌ناڵه لوبنانییه‌كه به‌ناوی (ئێمه بوین به بێگانه) رۆژی هه‌ینی 20ی نیسانی 2018 له به‌رنامه‌ی " قدح وجم " له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵی (الجدید) لوبنانی په‌خشكرا و دواتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌رایه‌كی زۆری نایه‌وه، چونكه كلپه‌كه ره‌خنه‌ی له بونی زیاترله یه‌ك ملیۆن سوری له خاكی لوبنان گرتوه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش، به‌ڵكو سورییه‌كان له‌وێ منداڵیان ده‌بێت و ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵ ده‌خه‌نه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا كه‌ناڵی ئۆرێنت-ی سوریا له به‌رنامه‌ی " Tele Orient" كلیپێكی هاوشێوه‌ی بڵاوكردوه كه وه‌ڵامه بۆ ناوه‌ڕۆكی كلیپه گاڵته‌جاڕییه‌كه‌ی هاوتا لوبنانییه‌كه‌ی و تیایدا گله‌یی له لوبنانییه‌كان ده‌كات دەڵێت ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌به‌ر شه‌ڕ و به‌ناوی مرۆڤایه‌تییه‌وه په‌نایان بۆ ئەو وڵاتە بردووە.
له سه‌ره‌تای جه‌نگی ناوخۆی سوریاوه كه له كۆتایی 2011 سه‌ریهه‌ڵداوه، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن هاوڵاتیی سوریا رویان له لوبنان كردوه، دوای كه‌مبونه‌وه‌ی گرژییه‌كانیش، ژماره‌یه‌ك له‌و هاوڵاتیانه له كۆتایی 2017 گه‌ڕانه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ده‌ڵێن كه په‌نابه‌ر سورییه‌كان ژیانێكی سه‌ختیان له لوبنان هه‌یه، رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ده‌ڵێن بوونی ئه‌و په‌نابه‌رانه له لوبنان وایكردوه جموجوڵی ئابوریی ئه‌و وڵاته چالاك بێت، چونكه ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌كان ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، له بازاڕه ناوخۆییه‌كانی لوبناندا خه‌رجی ده‌كه‌نه‌وه.
PM:08:53:25/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 5244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت