نرخی دۆلار دابەزینێکی تری بەخۆیەوە بینی
وێستگه نیوز ـ
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ی نیسانی 2018، نرخی دۆلار له بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی شاری سلێمانی دابه‌زینێكی دیكه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
ره‌وه‌ز ئامانج، له نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نرخی دۆلار دابه‌زینێكی دیكه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
وتیشی: "100 دۆلار بوه به 119 هه‌زار و 975 دینار، له ده‌ره‌وه‌ی بازاڕیش 100 دۆلار به كڕین به 119 هه‌زار و 900 دینار و به فرۆشتن به 120 هه‌زار دینار".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ له نووسینگه‌ی سروشتی چنیان، 100 دۆلار به 120 هه‌زار و 250 دینار بوو.
هــ. ر
PM:02:27:25/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 15150
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت