د.به‌رهه‌م بۆ خه‌ڵكی بادینان: هاتوین بۆ راگه‌یاندنی كۆتایی هێنان به زوڵم و سته‌م
سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی لەکاتی سەردانەکەی بۆ شاری دهۆک
وێستگه نیوزـ
پاشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ی نیسانی 2018، كەرنەڤاڵی لیستی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری لە شاری دهۆك به‌ڕێوه‌چوو و تیادیا د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی لیسته‌كه رایگه‌یاند كه هاتون بۆ راگه‌یاندنی په‌یامی "كۆتایی هێنان به زوڵم و سته‌م".
كەرنەڤاڵەكە لە "هۆڵی جوان" له شاری دهۆك به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی وتارێكی بۆ لایه‌نگرانی لیسته‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد و وتی: هاتوین بۆ راگه‌یاندنی په‌یامی هاوپه‌یمانی، په‌یامی كۆتاییهێنان به زوڵم، به سته‌مكاری، كۆتاییهێنان به جیاكاری، هاتووین پێكه‌وه به‌ئێوه بڵێن ئیتر به‌سه زوڵم و سته‌مكاری".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی وتی: ده‌زانم خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، وه‌ك هه‌موو ناوچه‌كانی تری كوردستان نیگه‌رانن، ناره‌حه‌تن، دڵشكاون، له نه‌مانی موچه، له وه‌زعی خراپی ئابوری و دارایی، ناره‌حه‌تن و بێزارن له ده‌ستوه‌ردانی كۆمه‌ڵێك بازرگانی ته‌ماحكاری سیاسی له بازاڕی ئه‌م وڵاته."
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، د. به‌رهه‌م وتی: "من ده‌زانم ئه‌وان به‌هێزن، من ده‌زانم ئه‌وان خاوه‌ن چه‌كوپاره و ده‌رامه‌تن، من ده‌زانم به ترساندن و تۆقاندن و نانبڕاوكردن و ده‌ركردنی خه‌ڵك، ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك بێ ئومێدبكه‌ن ئه‌وان به چه‌ك ئێمه به ده‌نگ، وه‌زعی ئه‌م وڵاته‌ی خۆمان چاك ده‌كه‌ین."
PM:07:12:22/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 2428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت