دژه‌تیرۆر: چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كمان له‌ده‌ستی داعش رزگار كرد
وێستگه نیوزـ
ده‌زگای دژه‌تیرۆر رایگه‌یاند كه توانیویانه سێ پێشمه‌رگه‌ی دیل له ده‌ستی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش ئازاد بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان راسته‌وخۆ دیمه‌نی سێ پێشمه‌رگه‌ی بڵاوكرده‌وه كه باسیان له‌وه ده‌كرد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه تیرۆره‌وه له ده‌ستی داعش ئازادكراون.
ئه‌و پێشمه‌رگانه له‌لێدوانیان بۆ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان باسیان له‌وه كرد كه ماوه‌ی 96 رۆژه چاویان به‌ستراوه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه تیرۆره‌وه ئازاد كراون.
پۆڵاد تاڵه‌بانی یه‌كێك له به‌رپرسانی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان باسی له‌وه كرد له‌به‌ر پاراستنی سه‌رچاوه‌كانیان ناوی ئه‌و شوێنه نابه‌ن كه ئه‌و پێشمه‌رگانه‌یان تیادا ئازاد كردووه.
PM:05:28:22/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 34608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت