نەوەی نوێ ناو و وێنەی كاندیدانی لە سلێمانی بڵاوكردەوە


وێستگە نیوز- 
جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە فەرمی ناو و وێنەی كاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە پارێزگای سلێمانی بڵاوكردەوە.

پەڕەی نەوەی نوێ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ناو و وێنەی كاندیدانی پارێزگای سلێمانی بڵاوكردەوە كە 26 كاندیدن و بە سەركەوت شەمسەدین سەرۆكی لیستەكە دەست پێدەكات و بە ئاكۆ ئازاد خدر كۆتایی دێت.

پارێزگای سلێمانی 18 كورسی لە 329 كورسی پەرلەمانی عیراق بۆ تەرخانكراوە، بۆ ئەو 18 كورسییەش حەوت هێزی سەرەكی و چەند حزبێكی دیكە كێبڕكێی بردنەوەی دەكەن.

بڕیارە رۆژی 12ی ئایاری 2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكرێت و لە رۆژی 14ی نیسانیش بانگەشە دەستی پێكردووە، لەم هەڵبژاردنەدا هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بە سەرۆكایەتی بەرهەم ساڵح و نەوەی نوێ بە سەرۆكایەتی شاسوار عەبدولواحید یەكەمجارە بەشداری دەكەن.


PM:07:16:20/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 11372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو