قوباد تاڵەبانی ركابەری یەكێتی ئاشكرا دەكات

‌قوباد تاڵەبانی

وێستگە نیوز- 
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و كوڕی سەرۆك مام جەلال، سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی دەڵێت، یەكێتی یەك ركابەری هەیە، ئەویش یەكێتییە.

قوباد تاڵەبانی، لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی "یەكێتی نیشتیمانی كوردستان یەك ركابەری هەیە، ئەویش یەكێتییە، لە مامەوە فێربووین ناسرەوین تا سەردەكەوین، دەنگدانتان بە یەكێتی، لیستی ۱٦۲، دەنگدانە بۆ ناردنی تیمێكی بەهێز بۆ بەغداد و بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان".

بڕیارە رۆژی 12ی ئایاری 2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكرێت و لە رۆژی 14ی نیسانیش بانگەشە دەستی پێكردووە.


PM:06:23:20/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 23612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت