عەلی حەمەساڵح داوایەكی لە لایەنگری حزبەكان هەیە

‌عەلی حەمەساڵح

وێستگە نیوز-
عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان داوا دەكات هەوڵی شكاندنی هیچ كاندیدێكی ئافرەت لە بانگەشەی هەڵبژاردندا نەدرێت.

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان لە فەیسبووكی خۆی نووسیویەتی، بەداخەوە لەگەڵ دەستپێكی بانگەشەدا، ئاماژەیەكی خراپ دەبیندرێت بۆ شكاندنی چەند كاندیدێك كە زۆرینەیان ئافرەتن.
 
ناوبراو دەڵێت "رەنگە زۆرێكمان لیستێك یان كاندیدێك بە شایستە نەزانین، بەڵام دەستبردن بۆ بابەتی كەسی و هەوڵدان بۆ شكاندنی كەسایەتی تایبەت كارێكی تەواو نائەخلاقیەو نە ئاین و نەدابی كۆمەڵایەتی ڕێگا بەم ڕەفتارە نادات".

هەروەها وتوشویەتی "هیوام وایە لایەنگرانی هەموو حزبەكان و میدیاكانیان دەستبەرداری شكاندنی كەسایەتی یەكتر ببن".

بڕیارە رۆژی 12ی ئایاری 2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكرێت و لە رۆژی 14ی نیسانیش بانگەشە دەستی پێكردووە، لە رۆژانی رابردووشدا چەند ئافرەتێكی كاندید ئاماژەیان بەوەدا كە تۆمەت و ناوزڕاندن بەرامبەریان كراوە.


PM:05:22:20/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 4608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو