به‌ڤیدیۆ... ساتی ده‌ستدرێژی پۆلیس بۆسه‌ر كچێكی ئێرانی
وێستگه نیوز –
گرته‌ی ڤیدیۆیی ده‌ستدرێژی پۆلیسێكی ئێرانی بۆ سه‌ر كچێك نیگه‌رانی و تووڕه‌ییه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وته‌وه.
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌ندامی پۆلیسی ره‌وشتی ئێران له تارانی پایته‌خت دوور له هه‌موو به‌هایه‌ك مامه‌ڵه‌یه‌كی توندوتیژیان له‌گه‌ڵ كچێكدا كرد كه پێده‌چێت له بیسته‌كانی ته‌مه‌نیدا بێت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هۆكاری مامه‌ڵه‌ی توندوتیژی پۆلیس له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه ئه‌وه بووه كه به‌ته‌واوی سه‌ری دانه‌پۆشیوه كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای ئێرانه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا پۆلیسێك ده‌ركه‌وتووه كه له ده‌مووچاوی كچێك ده‌دات و ده‌یخاته‌سه‌ر زه‌وی، كچه‌كه‌ش هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت: "وازم لێبێنن با بڕۆم، وازم لێبێنن با بڕۆم".
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران رایگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له له رووداوه‌كه ده‌كات و له راگه‌یه‌ندراوێكدا به "مامه‌ڵه‌ی نائاسایی پۆلیسی ره‌وشت" وه‌سفی كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و كچه ئیستیفزازی پۆلیسی كردووه كه داوایان لێكردووه یاسا جێبه‌جێ بكات و كاردانه‌وه‌ی پۆلیسیشی به "ناسروشتی" وه‌سف كرد.
لای خۆیه‌وه مه‌عسومه ئیبتیكار جێگری سه‌رۆكی كاروباری ئافره‌تان ئیدانه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر كچه‌كه‌ی كرد و وتی: "ته‌نانه‌ت گه‌ر پۆلیسیشی ئیستیفزاز كردبێت نابێت به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت".
وتیشی: "ئیدانه‌ی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه ده‌كه‌م و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌م، مامه‌ڵه‌یه‌كی توندی له‌وشێوه‌یه شایسته‌ی هیچ مرۆڤێك نییه".
AM:10:02:20/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 62722
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت