به‌ فه‌رمانی عه‌بادی، فڕۆكه‌یه‌كی عیراق ناوچه‌یه‌كی سوریای بۆردومان كرد

‌فڕۆکەیەکی f16ی عیراقی

وێستگه‌ نیوزـ

نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی عیراق گورزێكی كوشنده‌ی له‌مۆڵگه‌كانی داعش له‌ سوریا وه‌شاندوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نوسینگه‌ی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاشكرایكردوه‌ كه‌ گورزه‌ ئاسمانییه‌كان له‌ نزیك سنوری عیراق و له‌ناو خاكی سوریا له‌ مۆڵگه‌كانی داعش وه‌شێنراوه‌ و پرۆسه‌كه‌ش به‌ فه‌رمانی عه‌بادی بووه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ رونیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ وه‌شاندنی گورز له‌ چه‌كدارانی داعش له‌ناو خاكی سوریا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێشتا مه‌ترسیی ئه‌و چه‌كدارانه‌ بۆسه‌ر خاكی عیراق بونی هه‌یه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌ش تاوانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق ده‌رده‌خات له‌ سه‌ركوتكردنی تیرۆر و راوه‌دونانیان.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ گورزه‌كانی عیراق له‌ داعش به‌ فڕۆكه‌ی  F16 ئه‌نجامدراوه‌ و زۆر ورد و چڕ بووه‌.


PM:05:54:19/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 1884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو