به‌م 7 نیشانه‌یه بزانه هاوڕێی سه‌ر كاره‌كه‌ت له‌ژێره‌وه رقی لێته
وێستگه نیوزـ
ده‌توانیت له‌و كه‌سانه دووربكه‌ویته‌وه كه له‌ژیانی رۆژانه‌تدا رقت لێیانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له شوێنی كاره‌كه‌ت رقیان لێت بێت، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێی سایتی بزنس ئینسایده‌ر، 7 نیشانه هه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ستت پێكرد، ئه‌وه بزانه كه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێی سه‌ر كاره‌كه‌ت به نهێنی و له‌ژێره‌وه رقیان لێته:
1- پێناكه‌نێت.. كه تۆ له‌وێ بیت
ئه‌گه‌ر تێبینی ئه‌وه‌ت كرد یه‌كێك له هاوڕێكانت له‌كاتی ئاماده‌بونیت له شوێنی كار پێناكه‌نێت، ئه‌وه بزانه شتێك هه‌یه، لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نییه ره‌نگه كه‌سه‌كه خۆی بێتاقه‌ت بێت یان كێشه‌یه‌كی هه‌بێت، قسه‌كه بۆ رۆژێكی ئاساییه كه نایه‌وێت روی له‌گه‌ڵت خۆش بێت.
2- ته‌ماشاكردنی چاو
لین تایله‌ر، خانمه پسپۆڕی بواری شوێنی كار ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر رێزی یه‌كێك نه‌گریت ئه‌سته‌مه بتوانیت سه‌یری چاویشی بكه‌یت، ئه‌گه‌ر زانیت یه‌كێك له هاوڕێكانی سه‌ر كاره‌كه‌ت خۆی له ته‌ماشاكردنی چاوت له‌كاتی قسه‌كردن له‌گه‌ڵت لا ده‌دات، ئه‌وه بزانه كه ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه رقی لێته.
3- هه‌میشه چاوی له‌سه‌رته
به‌پێی راپۆرتێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، ته‌ماشاكردنی به‌رده‌وامی كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه، نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ركابه‌ری و دوژمنایه‌تییه.
4- پڕوپاگه‌نده‌ت بۆ ده‌كات
پڕوپاگه‌نده كردن یه‌كێكه له ناشرینترین ره‌فتار له‌نێوان هاوڕٍێیانی سه‌ر كار، ئه‌مه زۆرجار رووده‌دات، ئه‌گه‌ر یه‌كێك رقی لێت بێت، ئه‌وا یه‌كسه‌ر ده‌ست ده‌كات به هه‌ڵبه‌ستنی قسه و پڕوپاگه‌نده بۆت.
5- زمانێكی جه‌سته‌یی خراپ
زمانی جه‌سته‌ی خراپ له مامه‌ڵه‌كردندا وه‌ك ته‌ماشا كردن و هه‌ندێك جوڵه‌ی نه‌گونجاو یان كه دێیته ژوره‌وه ئه‌و به‌جۆرێك ته‌ماشات ده‌كات، یه‌كێكه له نیشانه‌كانی ده‌ربڕینی رق، یان لێشت نزیکە
کەچی بە ئیمەیڵ قسەت لەگەڵ دەکات.
6- كاروباری شه‌خسی
ئه‌گه‌ر زانیت هیچ ناتدوێنێت و قسه‌ت له‌گه‌ڵ ناكات و پرسیار له‌سه‌ر ئه‌حواڵ و كاروباری شه‌خسیت ناكات و ورده‌كاریی ژیانی تۆی به‌لاوه گرنگ نییه و هەر بە وشەیەک وەڵام دەداتەوە و کۆتایی بە قسەکە دەهێنێت، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی رقه به‌رامبه‌رت. یان زۆر جار نایه‌وێت بتبینێ و خۆی لا ده‌دات، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر تۆ چاوه‌ڕیی مه‌سعه‌ده‌كه بیت، ئه‌و به پیلكانه‌كاندا ده‌ڕوات، یان چاوه‌ڕوان ده‌كات تۆ له كاتی پشودان بێیته‌وه ئینجا ئه‌و ده‌ڕوات یان به‌پێچه‌وانه‌وه.
7- هه‌وڵ ده‌دات واز له‌كار بهێنیت
ئه‌گه‌ر هاوڕێی سه‌ركاره‌كه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆ داوات لێكردبێت ئاگاداری كردیته‌وه له‌وه‌ی له شوێنێتی دیكه پێویستیان به كارمه‌نده یان پێی وتیت له شوێنێكی دیكه كار بكه‌یت باشتره بۆتۆ، ئه‌وا بزانه كه یه‌كێك له لێكدانه‌وه‌كان بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌وه‌ی كه ره‌نگه رقی لێت بێت و بیه‌وێت واز له كاره‌كه‌ت بهێنیت.
PM:03:33:16/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 7962
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت