سه‌رپه‌رشتیاری نوێی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و گه‌رمیان ده‌ستی به‌كار كرد
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی نیسانی 2018، قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری نوێی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و گه‌رمیان ده‌ستی به‌كاركرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی نیسانی 2018، قادر حه‌مه‌جان، وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری نوێی مه‌ڵبه‌نده‌كانی سلێمانی و گه‌رمیان ده‌ستبه‌كار بووه.
پێشتر لەتیف شێخ عومەر، به‌رپرسی پێشووی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێی یه‌كێتی له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو، "له رۆژی 26ی ئازاری 2018ـه‌وه، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی رادەستی مەکتەبی سیاسی کردووە".
له‌تیف شێخ عومه‌ر وتیشی: "ئەگەر نامەکە قبوڵ بکرێت، یاخود نه‌كرێت، سوورم لەسەر بڕیارەکەی خۆم و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م".
لە بارەی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەشی لە پۆستی لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتیی لە سلێمانی، لەتیف شێخ عومەر، رایگەیاندبوو، "دەستلەکارکێشانەوەی پەیوەندی بە کێشەی سیاسی نییە و ته‌نیا ئه‌وه‌یه چوار ساڵی ته‌واو كردووه و ده‌یه‌وێت وه‌ك ئه‌و به‌رپرسانه بێت كه خۆیان ده‌ستله‌كار ده‌كێشنه‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، "دوای چوار ساڵ مانەوەی لە پۆستەکەی دەیەوێت دەرفەت بە کەسێکیدیکە بدات کە ئەو پۆستە وەربگرێت".
هــ. ر
PM:02:32:16/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 7412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت