‌سزای‌ لەسێدارەدان بۆ تۆمەتبارێکی‌ تەقینەوەکەی‌ بەردەم مەڵبەندی‌ خانەقینی یەکێتی دەرچوو
‌ بەردەم مەڵبەندی‌ خانەقینی یەکێتی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
ئاسایشی‌ گەرمیان رایدەگەیەنێت تۆمەتبارێکی‌ تەقینەوەکەی‌ ساڵی‌ 2014ی‌ بەردەم مەڵبەندی‌ خانەقینی یەکێتی بە سزای‌ لەسێدارەدان سزادراوە.


ئاسایشی‌ گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، پاش کۆکردنەوەی زانیاری ورد و تەواو لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان سەبارەت بە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی رۆژی 28ی نیسانی 2014، لە بەردەم مەڵبەندی یەکێتی خانەقین، توانرا پاش چەند رۆژێک لەو ڕووداوە تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت.

ئاسایشی‌ گەرمیان ئاشکراشیکردووە، پاش ئەوەی‌ دۆسیەی‌ ئەو تۆمەتبارە خرایە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و پاش چەندین دانیشتنی دادگا و دانپێدانانی تاوانباری ناوبراو بە تاوانەکەیدا، سەرەنجام دوێنێ 15ی نیسانی 2018، لەلایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیان بەپێی ماددەی دووی تیرۆر بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ئەو تۆمەتبارە دەرکرا.

ئاسایشی‌ گەرمیان ئاماژەی‌ بەوەش کردووە، سزادراوەکە ناوی (م،ک،ئ)ەو بە رەچەڵەک کوردە و دانیشتووی قەزای خانەقینە.

هــ. ر


PM:02:24:16/04/2018


ئه‌م بابه‌ته 1160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێندراو