عه‌بادی: كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ته‌واو سه‌ربه‌خۆ نییه
وێستگه نیوزـ
سەرۆک وەزیرانی عیراق سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگه‌یاند:" شتێک نییە 100% سەربەخۆ بێت"، وتیشی، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كۆمسیۆنه‌ی هه‌ڵه‌ی كردوه.
لە لێدوانێکدا بۆ ژمارەیەک میدیای عیراقی، حەیدەر عەبادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وتی: "پێویسته کۆمیسیۆنێکی هەڵبژاردنی سەربەخۆمان هەبێت، بەڵام چەندین تێبینم لەسەر میکانیزمی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لەلایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه هەیە، ئه‌نجومه‌ن لەم لایەنەوە هەڵەی کردووە، بەڵام تانەیان لێنەداوە".
عەبادی کە هاوکات سەرۆکی لیستی نەسرە، رایگەیاند "پشتوانیکردن لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و گرەنتی پاکوبێگه‌ردیی هەڵبژاردن، بەشێکە لە بەرپرسیاریەتییەکەی و لەو پێناوەدا کاردەکەین و بەدواداچوون بۆ رێوشوێنەکانی کۆمیسیۆن دەکەین. بەپێی بەدواداچوونەکانیشمان رێوشوێنەکان باشتربوون".
سەرۆک وەزیرانی عراق دەشڵێت، بەتەنیا لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کۆبوونەوەی نەکردووە، بەڵكو دووجار ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵیاندا کۆبووەتەوە، "چونكه پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و فەراهەمکردنی دۆخی ئەمنی و پشتیوانی لۆجیستی لە ئەستۆی ئەنجومەنی وەزیراندایە، چونکە شتێک نییە 100% سەربەخۆ بێت".
بڕیاره له 12ی ئایاری 2018 پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌بچێت و له رۆژی شه‌ممه 14ی نیسان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق و له 15ی نیسانیش له هه‌رێمی كوردستان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیپێكردوه.
PM:11:17:15/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 2143
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت