ئه‌و هه‌ڵانه‌ی رۆمانسیه‌ت ده‌كوژێت
وێستگه نیوزـ
هه‌میشه ژن و مێرد هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن پارێزگاری له تینی رۆمانسیه‌ت و گه‌رموگوڕیی نێوانیان بكه‌ن، زۆریش هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندیی نێوانیان پته‌و ببێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك هه‌ڵه هه‌ن كه ره‌نگه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچكام له‌و دوانه دركی پێ بكه‌ن، ئه‌و گه‌رموگوڕییه بكوژێت، بۆیه پێویسته هاوژینه‌كان خۆیانی لێ به‌دور بگرن.
پرخه‌پرخ
زۆرێك به‌رگه‌ی پرخه‌پرخ ناگرن و ناتوانن كه یه‌كێك پرخه ده‌كات پشتگوێی بخات، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار پرخه وایكردوه هاوژینه‌كان بۆ خه‌و جیاببنه‌وه و هه‌ریه‌كه و له ژورێك بخه‌وێت.
پاكوخاوێنیی شه‌خسی
گرنگه هه‌ریه‌ك له ژن و مێرد بایه‌خ به پاكوخاوێنیی شه‌خسی بده‌ن، ئه‌مه شتێكه ده‌بێت هه‌ریه‌ك له‌و دوو هاوژینه خۆی دركی پێ بكات و پێویست ناكات ئه‌م بیری ئه‌و بخاته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌یت، هاوژینه‌كه‌ت لێت را ده‌كات و حه‌زی نزیكبونه‌وه‌ی نابێت.
كاركردن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر
ده‌زانین كه كاركردن به‌شێكی گرنگی ژیانه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه تێكه‌ڵی ژیانی هاوسه‌ری بێت به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندیی گه‌رموگوڕ، ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌ك زۆر خراپ كار له پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات، چونكه كاركردنی زۆر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خواستی سه‌رجێگایی ده‌بێت و به‌وه‌ش كاتی سه‌رجێگایی كه‌مده‌بێته‌وه.
پشتگوێخستنی پاكوخاوێنیی ته‌والێت و حه‌مام
ره‌نگه بینینی نینۆكێكی بڕدراو یان موو له ده‌ستشۆر و ته‌والێت و حه‌مامدا ببێته‌هۆی بێزاربونی هاوژینه‌كه‌ت، ره‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌ش وابكات هه‌ستی رۆمانسیه‌ت له كه‌سی به‌رامبه‌ردا كه‌م ببێته‌وه، بۆیه ئاگاداری ئه‌و حاڵه‌ته به.
كێشه‌ی دارایی
ئه‌گه‌ر كه‌سێكی به‌رچاوته‌نگ یان ده‌ست بڵاویت، پێویسته له كێشه‌ی دارایی تێبگه‌یت، ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی دامركاندنه‌وه‌ی تینی خۆشه‌ویستی له‌نێوان هاوژینه‌كان، بۆیه پێویسته هاوسه‌نگی له بواری داراییدا رابگریت.
به‌سه‌ربردنی كاتێكی زۆر له ئینته‌رنێت
سه‌رقاڵبون به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه و ته‌رخان نه‌كردنی كاتێكی ته‌واو بۆ هاوژینه‌كه‌ت، كه‌لێنێكی گه‌وره و درێژخانه‌ین ده‌خاته ناو په‌یوه‌ندیی ژن و مێرد، تاقیی بكه‌ره‌وه و كاتێكی كه‌م له ئینته‌رنێت به‌سه‌ر به‌ره، ئینجا ده‌زانیت په‌یوه‌ندیتان چۆن پته‌و ده‌بێته‌وه.
فشاری ده‌رونی
ره‌نگه فشاره جۆراوجۆره‌كان، كه به‌هۆیانه‌وه مایه‌وه‌یه‌كی زۆر هاوژینه‌كه‌ت پشتگوێ بخه‌یت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی هاوسه‌ری دروست بكات، بۆیه پێویسته بزانیت چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و فشاره مامه‌ڵه ده‌كه‌یت، جا ئه‌گه‌ر ده‌رونی یان په‌یوه‌ندیی به‌كاره‌كه‌ته‌وه هه‌بێت.
PM:07:41:09/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 74599
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت