ده‌شنێ هاته ده‌نگ
وێستگه نیوزـ
ده‌شنێ موردا، خانمه گۆرانبێژی كورد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند گله‌یی و گازه‌نده‌یه‌ك كه له‌ێی ده‌كرێت هاته ده‌نگ و رایگه‌یاند " زۆر دڵشكاوم كه خه‌ڵكانێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كۆمێنتی زۆر نه‌شیاو به‌تایبه‌ت بۆ رووخاندنی نه‌ك ته‌نیا من، به‌ڵكو بۆ رووخاندنی گه‌نجان و منداڵان ده‌نووسن كه هیچ گوناحێكیان نییه."
ده‌شنێ موراد له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك ده‌ڵێت: "من حه‌ز ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به ئاهه‌نگی دوێنێ له فێستیڤاڵی به‌هار-هه‌ولێر، روونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌م، پێش هه‌موو شتێك جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه بۆ تۆڕی گه‌نجانی نیشتمان، بۆ رێكخستنی ئه‌م فێستیڤاڵه بۆ گه‌نجان و منداڵان كه ئه‌گه‌ر بۆ رۆژێكیش بێت دڵیان تێیدا خۆش بێت، به‌ڵام زۆر دڵگرام و دڵشكاوم كه خه‌ڵكانێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌تی چه‌ند لاپه‌ڕه‌و په‌یجێكی تایبه‌ت كۆمێنتی زۆر نه‌شیاو به‌تایبه‌ت بۆ رووخاندنی نه‌ك ته‌نیا بۆ رووخاندنی من وه‌ك كچه كوردێك، به‌ڵكو بۆ رووخاندنی گه‌نجان و منداڵان ده‌نووسن كه هیچ گوناحێكیان نییه."
ده‌شڵێت: "چه‌ندین ساڵه من شه‌ڕ ده‌كه‌م بۆ كوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی بودجه‌یه‌كم هه‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پشتگیرییه‌كم هه‌بێت، چه‌ندین هه‌ڕه‌شه له كاتێكدا من كه‌سێكم كه ئه‌زموونم پێیه‌و وزه‌م پێیه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین كاری باش بكه‌م، له رێگه‌ی گرین كیدس و چالاكی دیكه‌ی هونه‌ره‌كه‌م له كوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات."
ئه‌وه‌ی من كردم بۆ كه‌ركووك به به‌شداریكردنم له خۆپیشاندانه‌كان، به هاوكاریكردنی 40 خێزان به دابینكردنی خواردن بۆ دوو هه‌فته، ئه‌وه‌ی من كردم له سۆشیال میدیا به تایبه‌تی له تویته‌ر و له رێگه‌ی منداڵه سه‌وزه‌كان، به تایبه‌تی هێنان و كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌روه‌ها باسكردنی ناسنامه‌ی كورد به باشی له چه‌ندین كه‌ناڵی وه‌كو بی بی سی و چه‌ندین كه‌ناڵی دیكه‌و گه‌وره‌ترین رۆژنامه‌كانی جیهان، ئینجا دێن له به‌رامبه‌ر ئه‌وه وشه‌و قسه‌ی نه‌شیاو به من ده‌ڵێن ؟! تا كه‌ی من ئه‌مه قبوڵ بكه‌م ؟"
له به‌شێكی دیكه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئێوه ده‌زانن من هه‌موو ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كردوومه له ساڵی رابردوو تاوه‌كو ئێستا، هه‌موو ئاهه‌نگه‌كان به خۆبه‌خش و بێ به‌رامبه‌ر چوومه بۆ به‌شداریكردن؟! ته‌نانه‌ت پاره‌ی تاكسی و چه‌ند خه‌رچییه‌كی بچووكی هاتوچۆشم وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه !!!، ئێوه ده‌زانن له دوو ئاهه‌نگ من خۆم پاره‌ی باند و گرووپی میوزیكیم خه‌رچكردووه‌و داومه؟ ئێوه ده‌زانن كه باوكی سه‌ر سپیم من به‌خێو ده‌كات؟! ده‌زانن منیش وه‌ك ئێوه خاوه‌ن باوك و برا و 8 مامم !؟"
ته‌واوكه‌ری وه‌ڵامه‌كانی ده‌شنێ موراد:
من دوێنی وه‌ك خۆبه‌خشێك چووم بۆ ئه‌وه‌ی دڵی گه‌نجان خۆشبكه‌م، یه‌كێك له كۆمێنته‌كان ئافره‌تێكی كوردی دانیشتووی سوێده كه ده‌ڵێت، (ئه‌م ره‌قسه چییه ئه‌گه‌ر ئێمه له‌وێ بوینایه، ئێستا هاوكار بوویت؟!)، خانم من چه‌ندین رێگات بۆ داده‌نێم تا هاوكار بیت، له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه ده‌توانی پاره و هاوكاری بنێریت، كه راسته‌وخۆ هاوكارییه‌كه‌ت ده‌چێت بۆ خه‌ڵكی ئه‌فرین؛ www.justgiving.com/campaigns/chairty/re-build/afrin
ئێوه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ژیانێك ده‌ژین كه ئه‌منیه‌ت و ئاسایش هه‌یه، كه كۆتایی هه‌فته خۆشیده‌كه‌ن، كه منداڵه‌كانتان ده‌چن بۆ فێستیڤاڵه‌كان سه‌ما ده‌كه‌ن و خۆشی ده‌بینن، ده‌چن بۆ سه‌ر رووبار و به هه‌موو دونیادا ده‌گه‌ڕێن و خۆشی ده‌بینن، به‌ڵام منداڵی ئێره هیچ شتێكی نییه، گه‌نجی ئێره چی‌یان هه‌یه؟! رۆژێك كه‌ركووكه، رۆژێك شنگال، رۆژێك ئه‌فرین، رۆژێك خۆڵبارینه، له لایه‌كی دیكه‌وه سیسته‌می قوتابخانه خراپ و سه‌قه‌ته، ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌و مه‌كته‌بیش هه‌بێت به ده‌گمه‌ن ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆ گه‌نجان، بۆیه گه‌نجانمان ده‌یانه‌وێت لێره بڕۆن، بۆیه گه‌نج ده‌ڕوات !
ده‌مه‌وێت بڵێم، كه من چووم بۆ قه‌ندیل، یه‌په‌گه خۆیان سه‌مایان ده‌كرد، خۆیان نه‌ورۆزیان پیرۆز ده‌كرد، خۆ عه‌فرین به‌شداری خۆپیشاندانم كرد، كوا خۆ پیشاندانی ئێوه؟ له تویته‌ر ستۆرم شه‌ڕم بۆ عه‌فرین كردووه، كوا ئاماده‌بوونی ئێوه، له كاتێكدا ده‌بوایه ئێستا بۆ عه‌فرین سه‌دان هاشتاگ هه‌بووایه !
من له هه‌موو ئه‌وانه به‌شدارم و شه‌ڕ ده‌كه‌م، كه‌چی ئه‌و په‌یجه‌ی زۆرترین لایكی هه‌یه سوكایه‌تی به من ده‌كات، ده‌ك داوه‌شێن، یاره‌بی رسوا بن !!، من وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك هه‌موو مافێكم خوراوه، ئه‌لبومی هونه‌رمه‌ند ناكڕدرێت، كه‌س پاره بۆ كۆنسێرتی گۆرانی نادات به هونه‌رمه‌ندێك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش من له چالاكییه‌كانم به‌رده‌وامم.
به‌سه به‌س، من دوێنێ بۆ منداڵانی خۆم گۆرانیم گوت، ئێوه هاتوون هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌نه سه‌ر منداڵیی من ؟ هه‌رگیز قبوڵی ناكه‌م، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده به‌شه‌ڕه‌فن بڕۆن چه‌ك هه‌ڵگرن و بچن بۆ عه‌فرین.
PM:11:59:24/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 18534
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت