بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە لە چۆمان چوار هاوڵاتی شەهیدبوون

‌چوار هاوڵاتییە شەهیدەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندەکانی دۆڵی باڵەیانی سەربە قەزای چۆمان چوار هاوڵاتی شەهیدبوون.


به‌پێی زانیارییه‌كان بۆردومانەکە کاتژمێر 1ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجام دراوە و گوندەکانی وەسان و سەرکان و ماونای سەر بە شارەدێی قەسرێ-یان لە سنوری چۆمان لە دۆڵی باڵەیان-ی پارێزگای هەولێر کردووەتە ئامانج.

هاوکات ماڵپەڕی ڕۆژ نیوز ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو چوار کەسەی شەهید بوون لە گوندی سەرکان بوون و دوانیان پێشمەرگەن، هەروەها بۆ سەیران روویان لە ماڵە گەشتیارییەکانی ئەو گوندە کردووە و هەرچواریان هاوڕێی یەکتر بوون.

هاوکات کاتژمێر 4:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراون.

سوپای تورکیا لەماوەی رابردوودا لەو سنورەوە بەدرێژایی 15 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و ناوبەناو گوندەکان بۆردومان و تۆپباران دەکات.

هــ. ر


AM:08:41:22/03/2018


ئه‌م بابه‌ته 6760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو