ژنه شه‌ڕڤانێكی به‌ریتانی له عه‌فرین شه‌هید بوو
وێستگه نیوزـ
ئانا كامپبێل Anna Campbell ، ژنه شه‌ڕڤانێكی به‌ریتانیی ناو ریزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان(یه‌په‌ژه)یه و سایتی گاردیان هه‌واڵی كوژرانی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی سایتی
گاردیان، ئه‌و ژنه شه‌ڕڤانه به‌ریتانییه له به‌ره‌نگارییه‌كانی عه‌فریندا شه‌هید بووه و
دوای راگه‌یاندنی هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و شه‌ڕڤانه، دێرک کامپبێل، باوکی ئانا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامه‌ی گاردیانی بەریتانی وتی: "کچەکەم زۆر جوان و خۆشەویست بوو، هەمیشە کاری بۆ دروستکردنی ئەو جیهانە دەکرد، کە خۆی باوەڕی پێی هەبوو، ژیانی زۆر خۆشدەویست و لە دژی ستەم ونادادپەروەر شەڕی دەکرد"، ئاشکراشیکرد، "دایکی ئانا بەناوی ئادریان بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە پێنج ساڵ لەمەوبەر کۆچی دواییکردووه".
ئانا كه له ناو یه‌په‌ژه‌دا نازناوی (هێلین قه‌ره‌چوغ) بوو، لە مانگی ئایاری 2017دا باوکی ئاگادار کردووه‌ته‌وه، كه دەچێتە سووریا و پەیوەندی بە یەپەژەوە دەکات و باوکیشی رێگەی لێ نەگرتووە.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه، "هێلین له 15ی ئازار/ مارسی 2018، شانبه‌شانی هه‌ڤاڵه‌كانی له شه‌ڕێكی سه‌ختدا له‌گه‌ڵ سێ هه‌ڤاڵی دیكه‌ی شه‌هید بووه".
یه‌په‌ژه رایگه‌یاندوە "شۆڕشی رۆژئاڤا، ژنی هێنایه ریزی پێشه‌وه‌ی شۆڕشی گه‌لان، سه‌رنجی جیهانی به‌لای خۆیدا راكێشا و ده‌یان ژن له نه‌ته‌وه و ره‌چه‌ڵه‌كی جیاجیا له سۆنگه‌ی بڕوابوونیان به شۆڕشی ئازادی ژنانه‌وه په‌یوه‌ندیان به ریزه‌كانی یه‌په‌ژه كرد و بوونه شه‌ڕڤانی به‌شدار له شۆڕشی رۆژئاڤا".
ده‌شڵێت: "هه‌ڤاڵ هێلین(ئانا)ی به ره‌چه‌ڵه‌ك به‌ریتانی، یه‌كێك بوو له‌و ژنه بیانیانه‌ی په‌یوه‌ستی شۆڕشی رۆژئاڤا بوون و به هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی له 25ی نیسانی 2017 كرایه سه‌ر قه‌ره‌چوغ، نازناوی قه‌ره‌چوغی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردبوو".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، هێلین، "خۆشه‌ویستی خه‌ڵك و هه‌ڤاڵه‌كانی بووه له رۆژئاڤا و له ئۆپراسیۆنی توڕه‌یی فورات شانبه‌شانی شه‌ڕڤانه‌كانی هه‌سه‌ده به‌شداری شه‌ڕه‌كانی كردووه".
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هێلین، "به‌م دواییانه له‌سه‌ر داوای خۆی، په‌یوه‌ست بووه به ریزی شه‌ڕڤانان له سه‌نگه‌ری به‌رگری دژی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه تیرۆریسته‌كانی هاوپه‌یمانی له عه‌فریندا. ئه‌و بڕوای وابوو، ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی هێرشده‌كاته سه‌ر عه‌فرین هه‌مان ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی داعشه و ده‌یوت: "دووه‌م هێزی ناتۆ به‌ره‌نگاری هه‌ڤاڵه‌كانم بووه‌ته‌وه، ئه‌وه شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆمن رووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشانه ببمه‌وه".
PM:08:25:19/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 1952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت