عه‌بادی له‌سه‌ر مووچه داوایه‌ك ئاراسته‌ی به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌كات
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا وتی: "داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرین".
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ فه‌رمانی دا به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه وه‌ك پێشتر رایگه‌یاندبوو.
هه‌فته‌ی رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند كه به‌ر له جه‌ژنی نه‌ورۆز فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌كرێنه‌وه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش ره‌وانه ده‌كه‌ن.
PM:06:33:13/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 9632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت