دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وامه
وێستگه نیوز -
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی و بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ی ئابی 2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی له خشته‌كه‌یدا كه پێشتر بڵاوكرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه 27 و 28ی ئابی 2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه 29 و 30ی ئابی 2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو، پێش هاتنی جه‌ژنی قوربان وه‌زاره‌ته‌كه‌یان مووچه‌یه‌كی دیكه ده‌داته فه‌رمانبه‌ران.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 13ی ئابی 2017، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی راگه‌یاند و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش له پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستیپێكرد.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ساڵی 2016ه‌وه به‌ناوی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌وه، به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بڕیوه، كه پاشه‌كه‌وته‌كه له %30 بۆ %70 ده‌گرێته‌وه و به‌پێی زۆری و كه‌می رێژه‌كه‌ی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت كراوه.
AM:08:25:28/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 12156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت