کۆمسیۆن ژمارەی لیستە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقی راگەیاند


وێستگە نیوز -
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی‌ هەڵبژاردنەكانی عیراق ژمارەی لیستە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقی راگەیاند، کە بڕیارە رۆژی‌ 12ی‌ ئایار بەڕێوەبچێت.


ئەمڕۆ لە كۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ژمارەی لیستە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەندرا، بە جۆرێک: لیستی نەوەی نوێ 120، یەکێتی‌ 162، نیشتمان 183، پارتی‌ 184، گۆڕان 142، کۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ 104، یەکگرتوو 175.

هەروەها دەوڵەتی‌ یاسا ژمارە 152، هاوپەیمانی‌ عەرەبی‌ لە کەرکوک 128، هاوپەیمانی‌ نیشتمانی‌ ئەیاد عەلاوی‌ 185، نەسر 158، حکمەی‌ نیشتمانی‌ 118، بەرەی‌ تورکمانی‌ کەرکوک 123.

ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە لە 12ی‌ ئایاری‌ 2018 هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ عيراق بەڕێوەبچێت.

هــ. ر


AM:11:44:20/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 3684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو