باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 21ی شوباتی 2018، راگه‌یاندكه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
راشیگه‌یاندووه، له هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 16، سلێمانی 14، دهۆك 16، كه‌ركوك 16 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 21ی شوباتی 2018، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو و ئه‌گه‌ری نمه باران له دره‌نگانێكی شه‌ودا هه‌یه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما به‌مشێوه‌یه ده‌بن: له هه‌ولێر 17 پله، سلێمانی 15، دهۆك 17، كه‌ركوك 17 پله ده‌بێت.
هــ. ر
AM:10:42:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 7636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت