یارجان: خه‌ونێكم هاته دی
وێستگه نیوز-
شنیار ئه‌حمه‌د ناسراو به یارجان خانمه مۆدێل رایگه‌یاند كه خه‌ونێكی هاته‌دی و براندی تایبه‌ت به خۆی دانا.
یارجان شنیار ئه‌حمه‌د ناسراو به یارجان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ژماره‌یه‌ك وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "دواجار پاش ماندووبوونێكی زۆر خه‌ونه‌كه‌ی هاتووه‌ته‌دی و بووته خاوه‌ن براندی خۆی".
یارجان نووسیویه‌تی: "دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كاركردن گه‌شتم به خه‌ونێك له خه‌ونه‌كانم ئه‌ویش دروستكردنی براندی خۆمه كه زۆر ھه‌وڵم بۆ یا زۆر ماندو بوم پێوه‌ی وه‌ك ھه‌مو شتێكی ژیانم قورس بوو بۆم".
یارجان ده‌ڵێت: "سوپاس بۆ خوای گه‌وره كه ھه‌میشه پشتیوانمه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چه‌ندین بابه‌ت و كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری (yarjan beauty) بۆتان به‌رده‌ست ئه‌بێت و به‌رده‌وام ھه‌وڵه‌یه‌م شتانێك دروست بكه‌م ھه‌مو خانمێك بتوانێت به‌كاری بھێنێت به نرخێكی زۆر گونجاو".
راشیگه‌یاندووه كه "ھیوام وایه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ھه‌مو ئه‌وانه بێت كه به‌كاری ئه‌ھێنن".
ئه‌و خانمه مۆدێله ئاشكرایكردووه كه "9 ستایلم بۆتان دروست كردوه تا ھه‌ركه‌سه‌و بتوانێت ستایلی گونجاو به‌پێی ڕۆژانه‌و بۆنه‌كان به‌كاربھێنێت".
شنیار ئه‌حمه‌د خه‌ڵكی شاری سلێمانیه له ساڵی 1996 له‌دایكبووه، سه‌ره‌تایی كاری ده‌ركه‌وتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مۆدێل، دواتر به‌شداری له پێشبڕكێیه‌كدا كرد له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ به "شاجوانی زانكۆكان" هه‌ڵبژێردرا.
PM:01:07:18/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 15461
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت