دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی راگیرا
وێستگه نیوز –
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایتی گشتی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند كه هه‌ردوو پرۆژه‌ی ئاوی سلێمانی وه‌ستاوه و به‌وهۆیه‌وه سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كان و چه‌ند قه‌زا و ناحیه‌یه‌ك ئاویان نابێت.
ئامانج جه‌لال به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایتی گشتی ئاوی سلێمانی به وێستگه نیوزی رایگه‌یاند كه "هه‌ردوو پڕۆژه‌ی 1 و 2ی ئاوی دوكان- سلێمانی به هۆی لێڵ بونی سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌ی وه‌ستاوه".
ئامانج جه‌لال وتی: "به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی و قه‌زا و ناحیه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش و ته‌كیه و بازیان و پیره‌مه‌گرون و ئه‌ڵلایی ئاویان نابێت".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایتی گشتی ئاوی سلێمانی داواشی له هاوڵاتیان كرد كه "تا ئاساییبونه‌وه‌ی ره‌نگی ئاو له‌سه‌رچاوه‌كانی ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن".
AM:09:31:18/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 3672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت