کارمه‌ندێكی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی رووداوێكی وه‌رگه‌ڕانه‌وه شۆفێری تانكه‌رێك كه كامه‌ندی هاتوچۆیه گیانی له‌ده‌ستداوه.
رائید ئیقبال محه‌مه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز ناردووه رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان ئاگاداری كردوون به‌هۆی رووداوێكی وه‌رگه‌ڕان له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی ده‌ربه‌ندیخان- سلێمانی، شۆفێری تانكه‌رێك به‌ناوی (س.م.ص) ته‌مه‌ن 31 ساڵ كارمه‌ندی هاتووچۆی گه‌رمیانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
PM:10:08:17/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 5760
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت