ئاماری ئاستی هه‌ژاریی منداڵانی عیراق و رێژه‌ی وازهێنانیان له خوێندن
وێستگه نیوزـ
دوو رێكخراوی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان هۆشدارییان دا له مه‌ترسیی رێژه‌ی هه‌ژاریی منداڵانی عیراق و وازهێنانیان له خوێندن و داوای له كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق له كوه‌یت كرد به‌ڵێنی جدی بده‌ن بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخان و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی منداڵان به‌تایبه‌ت په‌روه‌رده و پشتیوانیی ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه و پاكوخاوێنیی و نیشته‌جێكردن.
هه‌ردوو رێكخراوی یونیسێف و پرۆگرامی نیشتته‌جێكردنی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری منداڵانی عیراق له هه‌ژاریدا ده‌ژین و سێ ملیۆنی دیكه‌ش وازیان له خوێندن هێناوه، دانیشیان به‌وه‌داناوه كه ره‌گه توندوتیژیی جه‌نگ له عیراق كه‌مبوبێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و جه‌نگه زیانی به ژیانی ملیۆان كه‌س له سه‌رتاسه‌ری عیراق گه‌یاندووه.
هه‌ردوو رێكخراوه‌كه ئاماژیان به‌وه‌داوه كه له هه‌ر چوار منداڵێكی عیراق، یه‌كێكیان به هه‌ژاری ده‌ژی و خێزانه عیراقییه‌كان رێوشوێنی نائاسایی ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژیاندا بمێننه‌وه.
دوو رێكخراوه‌كه هۆشداریی ئه‌وه‌شیانداوه ئه‌گه‌ر ژێرخانی ئابوری و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ منداڵان دابین نه‌كرێن، ئه‌وا سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه له‌ده‌ست ده‌چن كه عیراق به‌هه‌موو توانیایه‌وه بۆ كۆتایی هێنان به ململانێ به‌ده‌ستی هێنا.
PM:09:34:11/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت