به‌ریتانیا..هه‌زاران مامۆستا هاوشێوه‌ی خوێندكار قۆپیه ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌ریتانیا ئاشكرایكردووه كه هه‌زاران مامۆستا له تاقیكردنه‌وه‌كاندا هاوشێوه‌ی خوێندكار قۆپیه ده‌كه‌ن.
دامه‌زراوه‌ی OCRی تایبه‌ت به بواری گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده له به‌ریتانیا تێبینیی كردووه كه له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2012-2016 نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 300 مامۆستا له خوێندنگه و كۆلێج و ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه‌كانی دیكه قۆپیه‌یان كردووه.
دامه‌زراوه‌كه رونیكردووته‌وه كه نیوه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه بریتی بووه له‌وه‌ی له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا مامۆستاكان به‌شێوه‌یه‌كی نامه‌شروع هاوكاریی خوێندكاره‌كانیان كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی OCRی تایبه‌ت به بواری گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده له به‌ریتانیا ئاستی قۆپیه‌كردنه‌كه هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو هه‌ندێك ئیداره‌ی ئه‌و ناوه‌نده فێركارییانه نه‌رمیان به‌رامبه‌ر ئه‌و كارانه‌ی مامۆستاكان نواندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێک له ئیداره‌كانی دیكه هه‌زار خوێندكاریان له تاقیكردنه‌وه‌كان بێبه‌ش كردووه و 581 ئاگاداریشیان بۆ ئه‌و مامۆستایانه ده‌ركردووه كه ئاسانكارییان له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا بۆ خوێندكار كردووه، جگه‌له‌وه‌ش 83 مامۆستانی دیكه‌ی له ئه‌ركی چاودێریكردنی هۆڵه‌كان دورخستوه‌ته‌وه.
پسپۆڕان ئه‌و ئاماره‌یان به ترسناك ناوزه‌ند كردووه، چونكه پێیان وایه ئه‌ركی مامۆستا رێگریكردنه له قۆپیه، وتوشیانه رێگه‌دان به قۆپیه له‌لایه‌ن مامۆستاوه وه‌ك ئه‌و وه‌رزشوانه وایه كه مادده‌ی هۆشبه‌ر بخوات، بۆیه پێویسته سزایه‌ك بدرێن كه له ئاستی تاوانه‌كه‌یاندا بێت.
PM:07:45:11/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت