ده‌روون گێژه‌ن روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوکردەوە
ده‌روون گێژه‌ن
وێستگه نیوز-
ده‌روون گێژه‌ن پێشكه‌شكاری ناسراو رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مشه‌و یه‌كه‌م ئه‌ڵقه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێت و داوا له هه‌وادارانیشی ده‌كات به چاوێكی میدیایی و پیشه‌ییانه‌وه ته‌ماشایان بكه‌ن نه‌ك به چاوی حه‌ساسیه‌ت و ئینتیمای حیزبییانه‌وه.
ده‌روون گێژه‌ن پێشكه‌شكاری ناسراو له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:05 ده‌قیقه یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی (ده‌روون و دیارده) پێشكه‌ش ده‌كرێت له كوردستان 24.
ناوبراو داوای له بینه‌ران و هه‌وادارانی كردووه كه ده‌یه‌وێت به چاوێكی میدیایی و پیشه‌ییانه‌وه ته‌ماشایان بكه‌ن نه‌ك به چاوی حه‌ساسیه‌ت و ئینتیمای حیزبییانه‌وه و وتویه‌تی "من ده‌ستخۆشی ھه‌وادارانی كوردستان ٢٤ و تانه و ته‌شه‌ری دژه‌كانی بۆ من وه‌ك یه‌كن، چونكه من نه خۆم قه‌تیس كردووه و نه خۆشم قه‌تیس ده‌كه‌م به‌وه‌ی بۆ زۆنێك و بیرێكی تایبه‌ت و دیاریكراو كار بكه‌م".
گێژه‌ن روونیكردۆته‌وه "بیری من خزمه‌تی كوردستانه به ھه‌موو ره‌نگه‌كانییه‌وه من سیاسه‌تم نه‌كردووه ناشیكه‌م و ناشچمه خزمه‌تی ئایدۆلۆژیای ھیچ فكرێكی سیاسیه‌وه جگه له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه ئه‌وه ئه‌ركه".
ئه‌و پێشكه‌شكاره ده‌شڵێت "بیرۆكه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌شم له‌وه‌وه‌یه كه ئێمه یه‌ك دنیا پرسی گرنگی خودی خۆمانمان وه‌لا ناوه به بیانووی خراپی حكومرانی سیاسیه‌كانی ئه‌م وڵاته، راسته سیاسه‌تی حكومرانی له كوردستاندا نمونه‌یه‌كی خراپی پێشكه‌شیكردووه به‌ڵام نا رۆشنبیری به‌شێكی زۆرمان فه‌زای ئه‌و حكومرانییه‌ی فراوانتر كردووه، بۆیه با له خۆمانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین ناكرێت وڵاتێك و چه‌ندین ملیۆن دانیشتوانی ھێلكه‌كانی له زه‌میله‌ی چه‌ند سیاسیه‌كدابێت و پێمان وابێت گۆرانكاری ته‌نھا به‌وان ده‌كرێت".
ده‌روون گێژه‌ن پێشتر له كه‌ناڵی ئێن ئارتی دوو به‌رنامه‌ی (شه‌قام)ی پێشكه‌ش ده‌كرد و توانی بینه‌رێكی زۆر له خۆی كۆبكاته‌وه، له‌مه‌ودواش له كوردستان 24 ده‌رده‌كه‌وێت كه به كه‌ناڵێكی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان داده‌نرێت.
PM:07:12:04/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 4864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت