درامایەکی عادل ئیمام بە 7 ملیون دۆلار
وێستگە نیوز -
دەستەی رادیۆ و تەلەفزیۆنەکانی عەرەبستانی سعودیە رەزامەندیان لەسەر کڕینی درامایەکی عادل ئیمام ئەکتەری ناسراوی میسریی دەربڕیی کە نرخەکەی 7 ملیون دۆلارە.
بەگوێرەی سەرچاوە عەرەبییەکان، دراماکەی عادل ئیمام ئەکتەری ناسراو و کۆمیدی میسریی ناوی "جیهانە شاراوەکان" ە و بڕیارە لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا نمایش بکرێت.
بەهۆی بەرزی نرخی دراماکەوە، هەواڵەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیەکان لە عەرەبستانی سعودیە دەنگدانەوەیەکی بەرچاوی هەبووە و رەخنەی بەرچاویشی لێگیراوە و ئاماژە بەوەکراوە، کڕینی ئەو درامایە لەکاتێکدایە کە بودجەی چەندین کەناڵ کەمکراوەتەوە.
PM:08:16:31/01/2018
ئهم بابهته 3161
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت