ترەمپ نهێنیەکی ژیانی ئاشکرا کرد



وێستگە نیوز -

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت کە زۆربەی کاروچلاکییەکانی لە تویتەر لەسەر جێگای خەوتنەکەی ئەنجام دەدات.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چەند نهێنییەکی ژیان و کاروچالاکییەکانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرادەکات و وەڵامی چەند پرسیارێکی سەرنجڕاکێشیش دەداتەوە.

پێشکەشکاری بەرنامەیەک لە کەناڵی ITV بەریتانی لە ترەمپ دەپرسێت ئایا لەسەر شوێنی خەوتنەکەی مۆبایلە زیرەکەکەی بەکاردەهێنێت؟ لە وەڵامدا ترەمپ دەڵێت "بەڵێ.. هەندێکجار لەسەر شوێنی خەوتنەکەم یان لەکاتی خواردنی نانی بەیانی یان نیوەڕوان یان هەر کاتێکی تر مۆبایلەکەم بەکاردەهێنم بۆ راپەڕاندنی کاروچالاکییەکانم، بەڵام بەشێوەیەکی گشی لە بەیانیانی زوودا یان ئێواران مۆبایل بەکاردەهێنم، چونکە بەدرێژایی رۆژەکە سەرقاڵی کارکردنم".

لە بەشێکی تری قسەکانیدا ترەمپ بۆ ئەو کەناڵە تەلەفزیۆنییە باس لەوە دەکات چانسێکی زۆری هەیە، چونکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بنکەیەکی جەماوەری گەورەی هەیەو خەڵکێکی زۆر خۆشیاندەوێت.

پێشکەشکارەکە بە پرسیارکردنی سەیروسەمەرە سەرۆکەکەی ئەمەریکای بەگیرهێناوەو پێیدەڵێت بۆچی هەندێک لە ژنان رەخنەی لێدەگرن؟

لە وەڵامدا ترەمپ دەڵێت "پشتگیری زۆری خانمانم کردووە، ئەوانیش لەوە تێدەگەن من چۆنم، زۆرێک لە خانمان بەشێوەیەکی تایبەت منیان خۆشدەوێت و باس لەوە دەکەن وڵاتەکەیان خاوەنی سوپایەکی بەهێزە، بەو هۆیەوە هەستدەکەن لە ئەماندا دەژین".


PM:09:40:29/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 3945 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت