یه‌كێتی له‌به‌رده‌م چوار كارتی سیاسی و سه‌ربازیدایه
وێستگه نیوز-
له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 وه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌به‌رده‌م ڕه‌خنه‌ی توندی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدایه، چاودێران پێنوایه ئه‌گه‌ر بێت و به‌م دۆخه‌وه بچێته ململانێكانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ئه‌وا چاره‌نوسێكی باش به‌نسیبی ئه‌م حزبه دێرینه نابێت.
كۆتایی ساڵی ڕابردوو به‌هۆكاری كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و حكومه‌تی عێراقه‌وه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕووبه‌روی فشار‌و ڕه‌خنه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بووه‌وه، هه‌رچی پارتی دیموكراتی كوردستان و بگره له‌گه‌ڵیدا چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای حزبه‌كه خۆیشی تۆمه‌تیان بۆ گروپێكی ناو یه‌كێتی نیشتیمانی ڕ‌اكێشا كه كه‌ركویان "فرۆشتووه".
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، وابڕیاره رۆژی شه‌ممه،20/1/2018 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌ستیارترین كۆبونه‌وه له‌دوای 16ی ئۆكۆتۆبه‌ر ساز بكات، تاوه‌كو بڕیار‌و پلانی ته‌واوه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان دابڕژێت و له‌نێویشیاندا ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاری كه‌ركوك و دووزخورماتوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه كۆبونه‌وه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی به‌رێوه‌ده‌چێت و هۆكاری نه‌كردنی كۆبونه‌وه‌یش له‌ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پێوابوو كه ناكرێت بێ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجامبدرێت وه‌ك ڕێزێك بۆ پێگه‌ی ناوبراو"هێرۆخانیش له‌گه‌ڵ هه‌مان بۆچوندا بووه".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی له‌هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، كۆبونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه دۆخی كه‌ركوك له‌رێگه‌ی چوار كارتی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.كه سه‌رجه‌میان له‌پێناو به‌رزبوونه‌وه‌ی دوباره‌ی كێرڤی یه‌كێتی و پاراستنی پێگه‌كه‌یه‌تی له‌شاری كه‌ركوك.
وێستگه زانیویه‌تی كه له‌ناوه‌نده‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان زیاتر باسی ئه‌م كارتانه وه‌ك به‌دیل بۆ دۆخی شاری كه‌ركوك ده‌كرێت.
كارتی یه‌كه‌م: كۆبونه‌وه‌ی ئه‌منی باڵا له‌گه‌ڵ ناوه‌نده باڵاكانی حكومه‌تی عێراقی بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه تاوه‌كو یه‌كێتی بتوانێت له‌و رێگه‌یه‌وه دوباره جه‌ماوه‌ره توڕه‌كه‌ی هێمن و ئارام بكاته‌وه.
كارتی دووه‌م: ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌كان ئامانجی خۆی نه‌پێكا خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجامبده‌ن، وه‌ك خۆپیشاندانه‌كانی ساڵانی رابردوو كه دژی ئه‌و بڕیارانه به‌رێوه‌چوو كه زیانی بۆ كورد تیادابوو.
كارتی: سێهه‌م : ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه سه‌ری نه‌گرت ئه‌وا یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌رۆك كۆمار‌و په‌رله‌مانتارو وه‌زیره‌كانی بانگێشت بكاته‌وه‌و له‌پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بكشێنه‌وه.
كارتی چواره‌م: یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به پاڵپشتی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری كه‌ركوك به‌ده‌ستبهێنێته‌وه.
PM:02:00:18/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 8008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت