ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه ده‌كات
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش كردنه سه‌ر ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورده‌كان له سوریا ده‌كات و رایگه‌یاند كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سوپای وڵاته‌كه‌ی هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورده‌كان له باكوری سوریا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنی دژ به ناوچه‌ی عفرین به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی تیرۆره له سنوری باشوری وڵاته‌كه‌ی.
عفرین له ئێستادا له ژێر ده‌ستی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه"دایه، كه توركیا به گروپێكی "تیرۆرستی" سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌ی ده‌زانێت.
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه نوێیه درێژكراوه‌ی هێرشه له‌ناكاوه‌كه‌ی ساڵی 2016ی توركیایه بۆ باكوری سوریا، كه به مه‌به‌ستی شه‌ڕی دژ به گروپی تیرۆرستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ڕێگری كردن له پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه كوردییه‌كان بوو كه ئه‌مریكا پشتیوانیان ده‌كات.
له ئێستادا سه‌ربازانی تورك له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵداوان له هه‌ردوو دیوی عفرین جێگیر بوون.
PM:06:26:14/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 1452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت