دەركەوتنی دیوارێكی سەهۆڵی گه‌وره‌ لە نێوان رووسیاو چین دا


وێستگه‌ نیوز ـ

بەم دواییە، دیوارێكی گه‌وره‌ی سەهۆڵیی بە درێژایی دەیان كیلۆمەتر لە هەرێمی (خیلۆنگ جیانگ) سەر سنووری نێوان چین و رووسیادا دەركەوت.


لەناو گرتە ڤیدیۆییە بڵاوكراوەكانی ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەردەكەوێت كەوا شێوە دیوارێكی سەهۆڵیی بەرز لەناو دەریاچەی (خانكا) ی نێوان ناوچەی (بریمۆرسكی) رووسیایی و (خیلۆن جیانگ) ی باكووری رۆژهەڵاتی چیندا دەركەوتووە.

ئەم دیوارە سەهۆڵییە لە دەرەنجامی چەند هۆكارێكی سروشتیدا دروست بووە، لە رووی زانستییەوە وادیارە كەوا تەوژمی زۆر بەهێزی با پاڵی بە بارستەی بەفری دەوروبەریداوەو لەچەند ناوچەیەكی دیاریكراوە نێو دەریاچەكەدا بەسەر یەكتریدا كەڵەكەی پێكردووەو پاشان نزمبوونەوەی یەگجار زۆری پلەكانی گەرما لەو ناوچەیەدا بوه‌تە هۆكاری نزمبوونەوەی زیاتری پلەی گەرمی ئەو بارستە سەهۆڵیانەو وایكردووە زۆر توندو تۆڵترو رەقتر بن تا لە كۆتاییدا لەسەر شێوەی ئەو دیوارە مەزنەدا دەركەوتووە.

بە وتەی دانیشتوانی ناوچەكە، دووبارە بوونەوەی ئەم دیاردەیە حاڵەتێكی دەگمەنەو ساڵانە روو ناداتەوە.

سه‌رچاوه‌: كه‌شناسی هه‌رێم

هــ. ر


AM:10:54:14/01/2018


ئه‌م بابه‌ته 3456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو