چیرۆکی پارکی ڤیگەرلاند لە ئۆسلۆ!
وێنهكان: شوان كهمال گرتوویهتی
وێستگه نیوز-
کاتی خۆی ئەم پەیکەرسازە بۆ خوێندنی هونەر ئەچێتە پاریس دوایی ئەچێتە ئەڵمانیا و لەشاری بەرلین نیشتە جێ ئەبێت و کاری هونەری ئەکات.
ڕاوێژکارێك بە مەلیکی نەرویج ڕائەگەیەنيَ ئەڵێت گەورەم ئەم پەیکەرسازەمان بەهرەمەندە و کاری جوانە با شتێکی بۆ بکەین بگەرێتەوە بۆ نیشتمان و خزمەتی وڵاتەکەی خۆی بکات باشترە.مەلیك پێشنیارەکەی بەدڵئەبێت.ئەڵێت ئەگەر رازی بێت هەر ئەیکەمە ئەندامی خێزانی پاشایەتی نەرویج!
وەڵا ئەمیش لەخوای ئەوێت و پێی خۆشە،کەیەتەوە ئەڵێت پرۆژەیەکی وام لە خەیاڵدایە!
مەلیك ئەڵێت چیت ئەوێت و پێویستە بۆت بکەم؟
ئەمیش داوای ئەم پارك و شوێنی کارکردن و نزیکی ٥٠ هونەرمەندی خاوەن ئەزمون ئەکات بە پارەیەکی زۆر و باش کاری لەگەڵ بکەن، نزیکی ٢٠ ساڵێکیان پێ ئەچێت تا پرۆژەکە تەواو ئەکەن.
ئێستا شوێنی کارکردنەکەی و مۆدێل و مارکێتی کارەکانی کراونەتە مۆزەخانە و ئەم پارکەشی پڕ کردوە لە کاری هونەری و پەیکەری وا جوان کە ساڵانە لە هەمو دونیاوە خەڵك سەردانی ئەکات و داهاتێکی زۆری هەیە و بۆتە یەکێك لە مەعالمە هونەریە جوانەکانی ئەوروپا و سکەندناڤیاو نەرویج و سیمبولێك بۆ شاری ئۆسلۆی پایتەخت!
داهێنان و کاری جوان و هونەری هەر تەنیا بە هونەرمەند ناکرێت بەڵکو ئەبێت خەڵکانی دڵسۆزو خاوەن دەستەڵات ونیشتمان پەروەریشی لە پشتەوە بێت!
ئامادهكردنی نوسینكهو، وێنهگرتنی پهیكهرهكان لهلایهن هونهرمهندی ناسراوی پهیكهرتاشی كورد- شوان كهمال
PM:02:35:12/01/2018
ئهم بابهته 52108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت