مردویه‌ك زیندووبویه‌وه
باوک و کەسوکاری دەستگیرکراوەکە لەبەردەم نەخۆشخانە
وێستگه نیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی هەواڵی مردنی راگه‌یه‌ندرا و خرایه سه‌لاجه‌وه، ده‌ستگیركراوێكی ئیسپانی زیندووبویه‌وه و خرایە ژێر چاودرێریی وردی پزیشکییەوە.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه كه ده‌ستیگیركراوه‌كه به‌ناوی گۆنالۆ مۆنتۆیا خیمینیس له گرتوخانه‌یه‌كی ناوچه‌ی ئه‌ستۆریاس-ی ئیسپانیا بووه و چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كان ده‌ست به شیكاری بۆ جه‌سته‌ی بكه‌ن، زیندووبوه‌ته‌وه.
خانه‌واده‌ی ئه‌و ده‌ستگیركراوه وتویانه كه ته‌نانه‌ت پزیشكه‌كان نیشانه‌یان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی داناوه تا ده‌ست به هه‌ڵدڕینی و شیكاری بۆ بكه‌ن، به‌ڵام به‌ماوه‌یه‌ك كه‌م به‌رله ده‌ستكردن به پرۆسه‌كه زیندووبوه‌ته‌وه.
ده‌شڵێن كه ئێستا گۆنزالۆ له ژووری چاودێریی ورد له نه‌خۆشخانه‌ی ئۆفیدیۆ له‌ژێر چاودێریی وردی پزیشكدایه.
به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، سێ پزیشكی شاره‌زا له گرتوخانه‌كه‌دا واژویان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه گۆنزالۆ گیانی ده‌رچووه و به‌ڵگه‌نامه‌ی مردنیان مۆر كردووه و داوایانكردووه بخرێته سه‌لاجه‌وه، به‌ڵام دواجار زیندووبوه‌ته‌وه و خراوه‌ته‌ژێر چاودێریی وردی پزیشكییه‌وه.
PM:04:42:09/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 3987
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت