بەڤیدیۆ...شیروان عەبدوڵا په‌شیمانه
شیروان عەبدوڵا
وێستگه نیوزـ
له نوێترین گرته‌ی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، گۆرانیبێژی میللی شیروان عەبدوڵا به مه‌قامێك په‌شیمانیی خۆی له رۆیشتن به‌ره‌و هه‌نده‌ران و جێهێشتنی کوردستان و هەوادارانی ده‌رده‌بڕێت.
شیروان عه‌بدوڵا لە کەشێکی سارد و بەفراویدا مه‌قامه‌كه‌ی پێشكه‌ش بە هه‌وادارانی كردووه و ده‌ڵێت: "په‌شیمانم له‌وه‌ی هه‌واداران و كوردستان‌م جێهێشت، ئه‌زانم به‌بێ كوردستان و هه‌واداران و كوردستان‌م چه‌ندم جه‌فا چێشت".
پێشتر شیروان عەبدوڵا لەڕێگەی بەلەمی قاچاغەوە، بەرەو وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێکەوت ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چەندجارێک شیروان عەبدوڵا له تورکیاوە هەوڵی دەربازبوونی دابوو، بەڵام دەستگیر ده‌كرا.
شیروان عەبدوڵا لەلایەن قاچاغچییه‌ك به‌ناوی ڕزە کێوی کاری ڕۆشتنەکەی ڕێکخراوە و وەك خۆی له‌وكاته‌دا وتبوی ئاوی یۆنانی تێپەڕاندوە و ئینجا سەرەی ئاوی ئیتاڵیایە و هه‌رله‌وكاته‌شدا گۆرانیییه‌كی بۆ هەوادارانی وت.
هونەرمەند شیروان عەبدوڵا، خەڵكی شاری سلێمانییە و خاوەنی چەندین كار‌و بەرهەمی هونەرییە و هەوادارێكی زۆری هەیە .
ر.ع
PM:04:58:12/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 24319
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت