به‌هۆی راپۆرتی لێبووردنی گشتی، دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان دواخرا
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو رۆژی چوارشه‌ممه دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی راپۆرتی لێبووردنی گشتی، ئه‌و دانیشتنه بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.
ئه‌مشه‌و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه دانیشتنی رۆژی چوارشه‌ممه 13-12-2017 بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه 17-12-2017 دواخراوه، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی روون نه‌كردۆته‌وه.
مونا قه‌هوه‌چی، په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، دواخستنه‌كه به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی راپۆرتی لیژنه‌ی یاساییه تایبه‌ت به لێبووردنی گشتی، راپۆرته‌كه بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه ئاماده ده‌كرێت
PM:09:24:11/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت