په‌رله‌مانتارێك جووتیارانی هه‌رێم دڵنیا ده‌كاته‌وه
جووتیاران پارەی چەند ساڵێک پێش ئێستایان وەردەگرن
وێستگه نیوز ـ
مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه پاره‌ی گه‌نمی ساڵه‌كانی 2014 و 2015 و 2016یان به‌م نزیكانه وه‌رده‌گرن و نافه‌وتێت.
مه‌سعود حه‌یده‌ر، له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "دەنگوباسێک بڵاوکراوەتەوە کە پارەی جوتیاران سەرف ناکرێت و جوتیارانی تووشی دلەراوکێ کردووە، زۆر ته‌له‌فۆنم بۆ دەکرێت و پرسیاری ئەو پروپاگەندانە دەکرێت".
حه‌یده‌ر ده‌شڵێت: "ئه‌مشه‌و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی فیدراڵی قسەم کرد‌و دڵنیایان کردمەوە کە فەرمانیان پێکراوە بەسەرفکردنی شایستەی جوتیارانی ھەرێم و لە چەند رۆژی داھاتوو دوای تەواو بوونی ئیجرائاتی ئیداری، دەست ئەکەن بە سەرفکردنی شایستەی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016".
ئه‌وه‌شی وتووه: "ھیوادارم بەم روونکردنەوە دودڵی لای جوتیارانی بەرێز نەمێنێت و چاوەروان بن".
هــ. ر
AM:08:32:08/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 3812
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت