مووشه‌كێكی كۆریای باكوور له نزیك ژاپۆن كه‌وته خواره‌وه
وێستگه نیوز –
حكومه‌تی ژاپۆن رایگه‌یاند كه مووشه‌كێكی بالیستی كۆریای باكوور ماوه‌ی 50 ده‌قیقه به‌سه‌ر ژاپۆندا رۆشتووه و دواتر له نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته كه‌وتووه‌ته ده‌ریاوه.
ئه‌مشه‌و ئاژانسی یونهابی كۆریای باشوور رایگه‌یاند كه كۆریای باكوور موشه‌كێكی بالیستی به ئاڕاسته‌ی خۆرهه‌ڵات هه‌ڵداوه.
هاوكات سوپای كۆریای باشوور رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌و موشه‌كه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دوای چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك له هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كه له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و ئیستیفزازه مه‌شقیان له‌سه‌ر هه‌ڵدانی مووشه‌كێك كردووه.
لای خۆیه‌وه حكومه‌تی ژاپۆن رایگه‌یاند كه مووشه‌كه‌كه له "ناوچه‌ی ئابووری" كه ناوچه‌یه‌كی ده‌ریایی دوای ئاوه هه‌رێمییه‌كانه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێشتر به‌رپرسانی ئه‌مریكا هۆشداری دابوو له‌وه‌ی كۆریای باكوور له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو موشه‌كێكی تر تاقیده‌كاته‌وه.
به‌هۆی تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمی و موشه‌كییه دوورهاوێژه‌كانییه‌وه، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سزای ئابووری و سیاسی و سه‌ربازی ده‌خه‌نه سه‌ر كۆریای باكوور، به‌ڵام تائێستا ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌رداری په‌ره‌پێدانی جبه‌خانه ئه‌تۆمی و سه‌ربازییه‌كه‌ی نه‌بووه.
PM:11:27:28/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت