داعش 15 چه‌كداری خۆی سه‌ربڕی
وێستگه نیوز –
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆیاندا شه‌ڕیان كردووه، رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له ئه‌فغانستان 15 چه‌كداری خۆی سه‌ربڕی.
به‌رپرسانی ئه‌فغانستان رایانگه‌یاند دوای ئه‌وه له هه‌رێمی نه‌نگه‌رهاری رۆژهه‌ڵاتی وڵات ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌ناوخۆیاندا به‌شه‌ڕهاتوون، رێكخراوه‌كه 15 چه‌كداری خۆی سه‌ربڕی.
هه‌رێمی نه‌نگه‌رهار ده‌كه‌وێته‌سه‌ر سنووری پاكستان و له ساڵی 2015ه‌وه دوای ده‌ركه‌وتنی له‌و وڵاته بووه‌ته مۆڵگه‌ی رێكخراوی داعش.
عه‌تائوڵا خوجیانی وته‌بێژی حاكمی هه‌رێمی نه‌نگه‌رهار وتی: "دوای ئه‌وه له‌ناوخۆیاندا بووه به شه‌ڕیان، رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی 15 چه‌كداری خۆی سه‌ربڕیوه".
تائێستا هیچ زانیارییه‌كی تر بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و رێكخراوه‌كه‌ش كه له ئه‌فغانستان به‌ناوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له خۆراسان" كه ناوی كۆنی ناوچه‌كه‌یه ناسراوه، ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگیری ئه‌مریكا، به‌رپرسانی ئاسایشی ئه‌مریكی پێیانوایه كه داعش له نۆ هه‌رێمی ئه‌فغانستاندا بوونی هه‌یه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
PM:07:10:23/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 5896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت