ئەمریکا و ئەفغانستان ژماره‌یه‌ك تاقیگە و کارگەی دەرمانی تاڵیبانیان وێران کرد


وێستگه‌ نیوز ـ
لە چەند هێرشێکی ئاسمانیدا، فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئەفغانستان نۆ تاقیگە و کارگەی دەرمانی تاڵیبانیان وێران کرد و 44 کەسیش کوژران.


ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا بڵاویکردەوە، هێرشەکان لە ناوچەیەکی سنوری لە باشوری هەرێمی هێڵماند ئەنجام دراون و تیایدا 44 گومانلێکراوی بازرگان بە دەرمانەکانەوە کوژراون.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی وتەی بەرپرسانی هەردوو وڵات هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەکان سەرچاوەی دەستکەوتەکانی تیرۆریستانیان کردووەتە ئامانج.

هاوکات والی محەمەد یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای ئەفغانستان بە دەنگی ئەمریکای وتووە: بۆمبارانکردنی سەنتەرەکانی بەرهەمهێنانی دەرمان درەنگانێکی رۆژی سێشەممە دەستی پێکردووە و تا بەیانی رۆژی چوارشەممە بەردەوام بووە.

لەلایەکی دیکەوە تاڵیبان رەتیکردووەتەوە کە گوایە چەکدارەکانی سەرپەرشتیاری تاقیگەی بەرهەمهێنانی دەرمان بکەن لە هەرێمی هێڵماند یاخوود لە هەر شوێنێکی دیکەی ئەفغانستاندا.

هــ. ر


AM:09:09:23/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 2364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو