هێزێكی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی سونی له نزیك خورماتوو دروست بووه
وێستگه نیوز -
هێزێكی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی سونی له نزیك قه‌زای خورماتووی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین دروستبووه، به‌وته‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش پاشماوه‌ی داعش و ئه‌نسارولسونه و قاعیده‌ن و له ژێر ناو و ئاڵای تازه‌دا یه‌كیانگرتووه.
هێزێكی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی سونه، له‌نزیك شاخی غه‌ره له‌ناوچه‌ی په‌ڵكانه‌ی نێوان قه‌زاكانی خورماتو و كفریدا كۆبوونه‌ته‌وه، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌و هێزه له‌و ناوچه‌یه و ده‌سته‌وه‌ستان بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عیراقیه‌كان به‌رانبه‌ریان، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردووه.
به‌پێی به‌دواداچونێكی ده‌نگی ئه‌مریكا، ئه‌و هێزه‌ی له‌و ناوچه‌یه كۆبۆه‌ته‌وه سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانی عه‌ره‌بی سونه‌ن و زۆربه‌شیان خه‌ڵكی ناحیه‌ی سلێمان به‌گی سه‌ربه قه‌زای خورماتون كه ماوه‌ی زیاتر له‌دوو ساڵ و نیوه ناحیه‌كه‌یان له‌داعش پاككراوه‌ته‌وه، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی رێگه‌ی نه‌داوه ئاوه‌دان بكرێته‌وه.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌وباره‌وه وتی: "زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌په‌ڵكانه كۆبونه‌ته‌وه، پاشماوه‌ی داعش و ئه‌نسارولسونه و قاعیده‌ن و له ژێر ناو و ئاڵای تازه‌دا یه‌كیانگرتووه".
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار زانیاری وردتری له‌باره‌ی گروپه چه‌كداره‌كه‌ی شاخی غه‌ڕه ئاشكراكرد و وتی: "چه‌كداره‌كان سه‌ره‌تا ژماره‌یان 15 بۆ 20 چه‌كداربووه، به‌ڵام ئێستا ژماره‌یان زۆر زیادیكردوه و گه‌یشتوه‌ته ( 200 بۆ 300 ) چه‌كدار".
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "فه‌رمانده‌ی چه‌كداره‌كان ناوی خالد سه‌بوریه و خه‌ڵكی سلێمان به‌گه، كه پێشتر قاعیده و دواتر داعش بووه، چه‌كداره‌كان نزیكه‌ی 12 كوردیشیان تێدایه".
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، چه‌كداره‌كان له گوندی په‌ڵكانه خێوه‌تیان هه‌ڵداوه و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلیشیان له‌جۆری مه‌رزیه پێیه، ناو به‌ناو به‌ناوچه‌كه‌شدا ده‌سورێنه‌وه.
له‌ئێستادا چه‌كداره‌كان له‌قۆناغی خۆ رێكخستنه‌وه‌دان و تا ئێستا هیچ چالاكیه‌كی سه‌ربازیان له‌دژی هیچ لایه‌ك به‌ره‌سمی رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام هێزه كوردیه‌كان به‌وردی چاودێری جموجۆڵیان ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش ترسیان له‌و هێزه هه‌یه، به‌تایبه‌ت پێشتر مامه‌ڵه‌ی حه‌شد له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سلێمان به‌گدا خراپبووه.
ده‌رباره‌ی ناو و ناسنامه‌ی چه‌كداره‌كان، حه‌سه‌ن محه‌مه‌د وتی: "چه‌كداره‌كان ناویان (جیش احرار السنه)یه و ئاڵاكه‌یان سپییه و وێنه‌ی سه‌ره شێرێكی له‌سه‌ره".
كۆبونه‌وه‌ی پاشماوه‌ی گروپه چه‌كداره سونه توندڕه‌وه‌كان له‌ژێر ناوێكی نوێ‌دا، له‌كاتێكدایه پێشتر ئه‌و چه‌كدارانه كوشت و بڕی یه‌كتریان كردووه به‌تایبه‌ت كاتێك گروپه‌كانیان ناكۆكی له‌نێوانیاندا بووه، به‌راِی چاودێرانیش ئامانج و مامه‌ڵه‌ی ئه‌م گروپه نوێیه له دروستكردنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی و كوشت و بڕه‌وه بۆ ده‌رهێنانی ناوچه سونه‌نیشینه‌كان له‌بن ده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شد گۆڕاوه.
هێزه كوردیه‌كانیش پێیانوایه چه‌كداره‌كانی ئه‌و گروپه به‌وپێیه‌ی پێشینه‌یه‌كی توندڕه‌وییان هه‌یه، متمانه‌یان پێناكرێت و پێویستیان به‌چاودێریكردنی به‌رده‌وام هه‌یه.
PM:07:30:22/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 25732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت